سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدا

K24 – هەولێر:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فه‌رمی عێراق، ئه‌مشه‌و پێدرۆ سانشێژ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا گه‌یشته‌ به‌غدا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سبەی (پێنجشه‌ممه‌ 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) مەراسیمی پێشوازی فەرمی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە کۆشکی حکومەت لەلایەن سوودانی بەڕێوەدەچێت.

پێشتریش رۆژنامه‌ی "بایس"ی ئیسپانیا ئاشكرایكردبوو، وڵاته‌كه‌ی (550) سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، ئیسپانیا به‌ گشتی (11) هه‌زار سه‌ربازی له‌ عێراق و سووریا، كوه‌یت جێگیر كردووه‌ و (%5)ی ئه‌و هێزانه‌ی راوێژكارن و راهێنان به‌ هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.

روونیشیكردبووه‌وه‌، هێزه‌كانی ئیسپانیا هیچ ئه‌ركێكی جه‌نگی یان كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام ناده‌ن و خۆیان ته‌رخانكردووه‌ به‌ راهێنانی هێزه‌ عێراقییه‌كان و یارمه‌تی لۆجستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌ عێراق.