ئەمساڵ 122 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون

K24 - هەولیر
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ساڵی 2023، زیاتر لە 900 مۆڵەتی بازرگانیمانداوە بە ئۆتۆمبێل و زیاتر لە 122 هەزار ئۆتۆمبێلیش هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی2023، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی گوت: "ئەمسال زیاتر لە 900 مۆڵەتی بازرگانیمان داوە بە ئۆتۆمبێل، هەروەها زیاتر لە 122 هەزار ئۆتۆمبێلیش هاتووەتە هەرێمی کوردستان، لەو بڕە بەشێکی چووە بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق".
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەردەوام دەبێت بەپێی مەرج و رێنماییەکان.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ، لە ساڵی 2023 زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل لە هەرێم تۆمار کراون.
هەروەها بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا مانگی 11ـی ئەمساڵ رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022 دەدرێت و لە دوای ئەو بەروارەوە دەبێت ئۆتۆمبێلی 2023 هاوردە بکرێت.
ئا: لاڤین عومەر