ئه‌م ئه‌ندامه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن هه‌وڵی تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی دابوو
والیی پێشووی جوله‌مێرگ بووه
K24 – هه‌ولێر
والیی پێشووی جوله‌مێرگ، نه‌جمه‌دین كالكان كه به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوده‌تای ته‌موز گیراوه، كاتی خۆی هه‌وڵی تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا دابوو.
كالكان كه له ساڵی 2014 والیی جوله‌مێرگ بوو، هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ی كه پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیادا هه‌بوو، په‌كه‌كه له شار و گونده‌كانی باكووری كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری باكووری كوردستان ده‌كشایه‌وه و سوپای توركیاش هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌دا.
والیی پێشووی جوله‌مێرگ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی توندی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په به‌بیر هێنایه‌وه و رایگه‌یاند: "ئه‌وكات پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌بوو، سوپا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام نه‌ده‌دا. نه‌یانده‌ویست په‌كه‌كه له سه‌نته‌ری شاره‌كان بچێته ده‌ره‌وه، شاری گه‌ڤه‌ر وه‌ك تاقیگایه‌ك به‌كاریان دەھێنا. هه‌ر بۆیه فه‌رمانێكم بۆ هێزه‌كانی سوپا ده‌ركرد كه ده‌توانن به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له من ته‌قه بكه‌ن، هه‌روه‌ها فه‌رمانم به هێزه‌كانی پۆلیس دا له ناو شاره‌كان ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی دژه تیرۆر بكه‌ن. له ئه‌نجامدا چوار په‌كه‌كه كوژران. بڕیاری كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی نوێی سه‌ربازیم ده‌ركرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوومه ئامانجی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په".