عێراق لە هاوردەکردنی داری کریسمس لە پلەکانی پێشەوە دێت
K24 - هەولێر
عێراق لە پلەی پێشەوەی جیهاندایە لە هاوردەکردنی درەختی کریسمسدا، کە لە پلەی 87ـی جیهانیدایە و لە پلەی حەفتەمی جیهانی عەرەبیدا دێت.
بەپێی ئامارە سنووردارەکان کە کۆمپانیای ڤۆڵزا پێشکەشی کردووە، ژمارەی ئەو بارهەلگرە دارانەی کریسمس کە لەلایەن عێراقەوە هاوردە کراوە تا 1ـی کانوونی یەکەم گەیشتووەتە 111 بارهەڵگر، بەمەش لە پلەی 87هەمی جیهاندایە لە کۆی زیاتر لە 200 وڵات.
لە لایەکی دیکەوە عێراق لە ریزی ولاتانی عەرەبیدا لە پلەی حەفتەم دێت، لە دوای ئیمارات، لوبنان، مەغریب و قەتەر و کوەیت و تونس.
ئەو ژمارە بارهەڵگرانەی عێراق کە 111 بارهەڵگر بووە، لە کۆی زیاتر لە 155 هەزار بارهەڵگر دێت کە لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە هاوردە کراوە، کە دەکاتە رێژەی 0.7%.
هاوردەکردنی داری کریسمس بۆعێراق لە هاوردەکردنی هەندێک وڵاتی تەواو مەسیحی، وەک پەنەما و دۆمینیکان زیاتر بووە.