باوكێك دان به كوشتنی هاوسه‌ر و چوار منداڵه‌كه‌یدا ده‌نێت
K24 – هەولێر:
پیاوێكی فه‌ره‌نسی دان به كوشتنی هاوسه‌ر و چوار منداڵه‌كه‌ی داده‌نێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات گوێی له ده‌نگێك بووه كه پێی گوتووه بڕۆ ئازاری خێزانه‌كه‌ت بده.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كرده‌وه، پیاوێكی فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ دانی به كوشتنی هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 35 ساڵی و چوار منداڵه‌كه‌ی داناوه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان نۆ مانگ بۆ 10 ساڵانه.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا روونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و باوكه بكوژه سه‌ره‌تا هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو كچه گه‌وره‌كه‌ی به لێدانی كوشنده كوشتووه، دواتر دوو منداڵه‌كه‌ی كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نیان نۆ مانگ و چوار ساڵ بووه، خستووه‌ته ناو ئاو تاوه‌كو گیانیان ده‌رچووه.
له‌لای خۆیه‌وه داواكاری گشتی رایگه‌یاندووه، تا ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه دیاری نه‌كراوه، كه له ناوچه‌ی مۆی نزیك پاریس روویداوه. ده‌شڵێت، باوكه بكوژه‌كه له ماوه‌ی رووداوه‌كه‌دا هه‌ستی به ته‌نیایی و بۆشایی كردووه.
داواكاری گشتی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه ئه‌و باوكه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2019ـوه به به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری رۆژانه ئالووده بووه، به‌ڵام رۆژی رووداوه‌كه كه 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 بووه، چاره‌سه‌رییه‌كانی به‌كارنه‌هێناوه. تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه باوكه بكوژه‌كه هه‌ندێك قسه‌ی دركاندووه، به‌شێوه‌یه‌ك گوتوویه‌تی كه ده‌نگێك بانگی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئازار به خێزانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.