توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له گوندی خورپنیێ سه‌ر به ناحیه‌ی زاویته ده‌كاته‌ئامانج

K24 - دهۆك:
په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له گوندی خورپنیێ سه‌ر به ناحیه‌ی زاویته كرده‌ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌و گونده 30 خولهك له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆكه‌وه دووره.
شەڕی پەكەكە و توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان تادێت زیاتر كاریگەرییەكانی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەردەكەون، بەهۆی ئەو شەڕەوە نزیکەی 800 گوند و چەندین ناوچەی گەشتیاری لە سنووری هەرێمی کوردستان خاپوور و چۆڵکراون کە زۆرینەیان دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک، ئەوەش زیانێکی زۆری بە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ئه‌مساڵ، 274 گوند لە سنووری پارێزگای دھۆك بەھۆی شەڕەكەوە چۆڵكراون كە 250ـیان دەكەونە سنووری قەزای ئامێدی و 24 گوندیش دەكەونە سنووری قەزای ئاكرێ. ھەروەھا 47 گوند لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەھۆی پێكدادانەكانەوە چۆڵكراون.