سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتتاح ئاغا دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردتسان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردتسان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتتاح ئاغا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی.

ئێوارەی رۆژی هەینی (29ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتتاح ئاغا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لەلایەن خۆیەوە، زاگرۆس فەتتاح ئاغا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.