لە ھەولێر چەند دزێك دەستگیردەكرێن
K24 – ھەولێر
پۆلیسی ھەولێر دوو دزی دەستگیر كرد كە لەماوەی رابردوودا موەلیدەی ماڵانیان دزیووە.
نەقیب ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ماڵپەڕی كوردستان24 راگەیاند: "پۆلیسی تاوانەكانی ھەولێر دوو كەسیان لەكاتی دزیكردن دەستگیركرد كە 17 دزیان ئەنجامداوە".
گوتیشی: "ئەو دوو كەسە موەلیدەی ماڵانیان دزیووە، لە ئێستا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە رادەستی دادگا كراون.