کێکێکی بۆنەکان بە 700 هەزار یۆرۆ فرۆشرا
K24 - هەولێر
کێکێکی بۆنەکان پڕکراوە لەو میوە وشککراوانەی کە ئیتالیەکان و ئەوروپییەکان بەگشتی دەیخۆن، بە بۆنەی کریسمس و ساڵی نوێ. بەڵام تایبەتمەندی ئەم کێکە کە بە چیپی زێڕین و ئەڵماس داپۆشراوە، لەلایەن ملیاردێرێکی هیندییەوە بە 700 هەزار یۆرۆ کڕدراوە.
شارۆچکە بچووکەکەی کارمانیۆلی، لە باشووری شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، بەناوبانگە بە ئامادەکردنی ئەم شیرینیانەی کە پێی دەوترێت "پانێتۆن"، کە لە نێو لێهاتووترین دروستکەرانی شیرینی، داریۆ هارتڤیگ، خاوەنی "پاتیریریای دێلبورگۆ"، ناوبانگەکەی ئەم کەسە 10 ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد، کاتێک داواکارییەکی سەیر و سەمەرەی لەلایەن زێڕنگرێکی رووسیەوە پێگەیشت بۆ دروستکردنی شیرینییەک لە جۆری "تیرامیسو"، بە 80 هەزار یۆرۆ، دوای چەند مانگێک داوای کێکێکی "پانتۆن"ـی کرد کە بەبەهای نیو ملیۆن یۆرۆ بوو.
لەو رۆژەوە، نانەواخانەکانی شارۆچکەکە هەوڵیانداوە کە ئەو پارەیە بەدەست بهێنن، کە بازرگانان و خەڵکی دەوڵەمەند روو لەو شوێنە دەکەن بۆ رازاندنەوەی مێزەکانیان لە جەژندا و بۆ ئەوەی میوانەکانیان سەرسام بکەن، نهێنی ئەو هەویرە چییە کە لە ئاردی و کەرە و هێلکە و شەکر و مەعجوون و کەمێک ڤانێلا پێکهاتووە؟
کەرەستەکان سادەن و هەر ژنێکی ماڵەوە دەتوانێت بەکاری بهێنێت، کەمتر لە کاتژمێرێک دەخایەنێت بۆ ئەوەی بیکەیتە هەویر و دواتر ئامادەی بکەیت، بەڵام شیرینی ئیتاڵی ئەو ماددانە بەکاردەهێنێت کە باشترینن لە بازاڕدا، لە سەرچاوە سەرەتاییەکانیانەوە دەیانهێنێت، چیپی زێڕین زیاد دەکەن و بە بەردی ئەڵماس دەیان ڕازێننەوە.
ئەمە لەکاتێکدا بوو، کڕیارێک لە هیندستانەوە هات، نرخی کێکە ئیتاڵییەکەی بۆ 700 هەزار یۆرۆ بەرزکردەوە. جگە لە چپسە زێڕینەکان، کە بە ئەڵماس دەورە دراون بە قەبارەی جیاواز، لە سەرەوەی تاجێک لە پلاتین و ئەڵماسی تێدایە. ئەمەش پەیوەندی بە دیمەنەکەوە هەیە.
وەستای شیرینیەکە ئاشکرای دەکات، کە ئەو باشترین جۆرەکانی زەعفەران و بەهاراتەکانی بەکارهێناوە، هەروەها شوکولاتەی لوکس کە لە ئیکوادۆرەوە هاوردە کراوە، هەروەها سێ رۆژی خایاند تا کێکەکەی دروست کرد.