شاندێكی یەكێتی لەسەر بانگھێشتی ئێران سەردانی تاران دەكەن

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرپەرشتی جێگری دووەمی سكرتێری گشتی ئەو حزبە لەسەر داوای بەرپرسانی ئێران سەردانی تاران بكەن.

نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئێران بە كوردستان24 گوت: "ئەمرۆ یەكشەممە وەفدەێكی یەكێتی نیشتمانی لەسەر بانگھێشتی فەرمی تاران سەردانی تاران دەكەن".

 دەباغ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "شاندەكەی یەكێتی لەگەڵ بەرپرسانی پلە باڵای ئێرانی كۆدەبنەوە و كۆبوونەوەكەش دیدارو گفتوگۆیەكی ئاساییە.

  بەرھەم ساڵح جێگری دووەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرپەرشتی شاندەكەدەكات لەو سەردانەدا.