دادگای عێراق بڕیاری بانگێشتكردنی بۆ وەزیری بەرگری دەركرد

K24 – ھەولێر
دادگای عێراق بەتۆمەتی ناوزڕاندن بڕیاری بانگێشتكردنی بۆ خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عێراق دەركرد.
ھەفتەی رابردوو لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری، سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عێراقی بە گەندەڵ ناوبرد.
رۆژی یه‌كی ئابی 2016، وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی په‌رله‌مان كرابوو بۆ روونكردنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی به‌رگری كراون، بەڵام دوای ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێكی بە گەندەڵ ناوبرد و گرژی كەوتە نێوانیان كۆبوونەوەكەی جێھێشت.
رۆژی 4 ئەم مانگەش خالد عوبەیدی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌داران و په‌رله‌مانتاران كه له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناوی هێنابوو رادەستی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كرد.