پێنج لیوای شه‌ڕكه‌ری سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه كشانه‌وه
K24 – هەولێر:
سوپای ئیسرائیل له رێگه‌ی رادیۆی فه‌رمی خۆی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، رایگه‌یاند، پێنج لیوای شه‌ڕكه‌ری سوپاكه‌ی له غه‌ززه كشانده‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه و به‌رده‌وامی هێرشی زه‌مینی بۆسه‌ر غه‌ززه، بڕیاریدا پێنج لیوای شه‌ڕكه‌ر له كه‌رتی غه‌ززه بكشێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌نێو ئه‌و پێنج لیوایه، دوو لیوای یه‌ده‌گن.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاترلە 240 هاووڵاتی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.
بەگوێرەیئاماره‌كانی تەندروستی غه‌ززه، ژماره‌ی کوژرانی فەڵەستنی له 22 هەزار کەس نزیكبووه‌ته‌وه، هەروەها زیاتر لە 56 هەزارکەسیش برینداربوون.