ئەمڕۆ لە هەولێر 35 تۆن زبڵ و پاشماوە کۆکرایەوە

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانیانی شارەوانی هەولێر 35 تۆن زبڵ و پاشماوە لە سەنتەری شار کۆکراوەتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەرولێر رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2024/1/1 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵسان بە هەڵمەتێکی گشتگیری شوشتن و خاوێنکردنەوەی سەنتەری شار و فڕێدانی بڕی 35 تۆن لە زبڵ و پاشماوە".

بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ چەند رۆژێکە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران روویان کردووەتە شاری هەولێر، شەوی رابردوو لە پارک و شوێنە گشتییەکانی هەولێر بە ئاهەنگ و رێوڕەسمی تایبەت پێشوازیان لە سەری ساڵی نوێ کرد.

.
.