لە شەوی رابردووەوە 19 منداڵ لە هەولێر لە دایکبوونە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی ئاماری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوون، لە شەوی رابردووەوە 19 منداڵ لە هەولێر لە دایکبوونە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2024، د. شادان شێروان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە کاتژمێر12 شەوی 31/12/2023، تاکو 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری هەولێر 19 منداڵ لەدایکبوونە.

 راشیگەیاند، لەو 19 منداڵە، دووانیان بە نەشتەرگەری لە دایکبوونە، کە هەردووکیان کچن، 17 منداڵەکەی دیکەش  بە سرووشتی لە دایکبوون، کە پێکهاتوون لە پێنج کوڕ و 12 کچ.

زۆر لە خێزانەکان حەز دەکەن منداڵەکانیان لە رێکەوتنی جوان لە دایک ببن، هەندێکیشیان بۆ ئەو مەبەستە کاتی نەشتەرگەرییەکە دەگۆڕن، وەزارەتی تەندروستیش بڕیاریداوە پێش خستنی نەشتەرگەری لەدایکبوون، بەبێ بڕیاری پزیشک قەدەغەیە و لە نەخۆشخانەکان رێی پێنادرێت.

ئا: لاڤین عومەر