بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی به‌كارخستنی كرێكاری خۆماڵی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
K24 – هەولێر:
كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوه، تەواوی کارگە، کۆمپانیا، شوێنە بازرگانییەکان و ئەو شوێنانەی کارمەند و کرێکاریان هەیە، دەبێت سەدا 75ـی کرێکار و کارمەندەکانیان خۆماڵی بن، خاوەنی سەربڕخانەی مریشکیش له‌مباره‌یه‌وه دەڵێت، پێش بڕیارەکەی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، زۆرینەی کارمەندەکانمان بیانی بوون، بەڵام ئێستا لەسەدا 90ـی کرێکارەکانمان خۆماڵین.
له سەربڕخانەیه‌كی مریشک لە هەولێر، رۆژانە 10 هەزار مریشک دەهێنرێت بۆ سەربڕخانەکە و چاک دەکرێن، دوو شەفتی هه‌شت کاتژمێری کرێکار کاری تێدا دەکەن، 60 گەنجیش هەلی کاریان بۆ رەخساوە، عه‌بدولقادر یەکێکه لەو گەنجانەی لە رابردوودا زۆر بەدوای هەلی کاردا گەڕاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کارگە و کۆمپانیاکان کارمەندی بیانی لێبووه، کاری دەست نەکەوتووە، ئێستا له‌و سه‌ربڕخانه‌یه كاری ده‌ستكه‌وتووه.
له‌مباره‌یه‌وه عەبدولقادر مەجید به كوردستان24ـی راگه‌یاند، زۆر به دوای كاردا گه‌ڕاوم، له ساڵی 2023 له‌و كارگه‌یه كارم ده‌ستكه‌وتووه، زۆربه‌ی قۆناغه‌كانم له‌و كارگه‌یه بڕیووه، له ئێستادا بووم به وه‌ستا و بژێوی خێزانه‌كه‌م دابین ده‌كه‌م.
داواش له خاوه‌نی كارگه‌كان ده‌كات، كارمه‌ندی ناوخۆیی له كارگه‌كانیان كارپێبكه‌ن.
دەوەن موحسین خاوەنی کارگەكه له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێش بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌دا 80 تاكو 90 كارمه‌نده‌كانمان بیانی بوون، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت له‌سه‌دا 90ـی كرێكاره‌كانمان خۆماڵین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت ئه‌رێنی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی پشت به توانا مرۆییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ببه‌ستین.
حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی بە کۆمپانیا و کارگەکان و تەواوی ئەو شوێنانەی کرێکاریان هەیە داوە، تاکو 31ی 12ـی 2023 دەبێت بە بڕیارەکەوە پابەند بن و له سەدا 75ـی کرێکارەکانیان بکەن بە کرێکاری خۆماڵی.
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری 172ـی دەرکردووە، بەپێی ئەو بریارە دەبێت کارگە و کۆمپانیا و شوێنەبازرگانییەکان، لە سەدا 75ـی کارمەندەکانیان ناوخۆیی بن.