نرخی نەوت بەرزبووەوە

K24 – هەولێر

بەهۆی ململانێکانی دەریای سوور، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەوە، ئەمەش وایکردووە خواست لەسەر رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە جیهان زیاتر بێت.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی زیاتر لە %1 بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو ململانێ و پێکدادانانەی دەریای سوور لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.37 دۆلار بەرزبووەوە، بە 78.40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشرێت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە 72.79 دۆلارە.

فراوانبوونی ململانێکانی ئیسرائیل و کەرتی غەززە و بەهۆی هێرشەی فڕۆکەکانی ئەمەریکا کە بۆ سەر چەکدارانی حوسی لە دەریای سووردا، کە بووە هۆی کوژرانی چەند چەکدارێک و لەناوچوونی سێ کەشتی حوسییەکان، وایکردووە ململانێکان فراوانتربێت و رەنگە  فراوانبوونی ململانێکانی غەززە ببێتە هۆی داخستنی رێڕەوی ئاوی بۆ گواستنەوەی پێداویستییە نەوتییەکان وەک دەریای سوور و گەرووی هورمز لە کەنداو.

ئا: لاڤین عومەر

Fly Erbil Advertisment