ته‌ندروستی غه‌ززه: ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه 22 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه نوێترین ئاماری كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ـی كانوونی دووه‌می 2024 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 22 هه‌زار و 185 كه‌س.
ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 57035 كه‌س.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاترلە 240 هاووڵاتی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.