سعوودیه ئه‌ندامیه‌تی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی برێكس ده‌ستپێده‌كات
K24 - هەولێر:
سعوودیه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌چێته ناو كۆمه‌ڵه‌ی برێكس كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه جیۆسیاسییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین و به‌رفراوانبوونی هه‌ژموونی چین له‌ناو سعوودیه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی كانووی دووه‌می 2024) كه‌ناڵی فه‌رمی سعوودیه رایگه‌یاند، سعوودیه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چووه ناو كۆمه‌ڵه‌ی برێكس كه هه‌ر یه‌ك له رووسیا، چین، به‌رازیل، هیند و باشووری ئه‌فریقا له‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ساڵی نوێ سعوودیه ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی كارا ده‌بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی برێكس كه تا ئێستا هه‌ر یه‌ك له رووسیا، چین، به‌رازیل، هیند و باشووری ئه‌فریقا له‌خۆده‌گرێت، له ئابی رابردوودا له لووتكه‌ی خۆیدا كه له شاری جۆهانسبێرگ ئه‌نجام درا، رایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له سعوودیه، ئێران، میسر، ئیمارات، ئه‌رجه‌نتین و ئه‌سیوپیا ده‌چنه ناو كۆمه‌ڵه‌كه.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له میانی به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی جۆهانسبێرگ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دۆستایه‌تییه‌كی به‌هێزی له رووی ئابووری و بازرگانی و هاوبه‌شی ستراتیژی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كه هه‌یه.
رووسیا ئه‌م ساڵ سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی برێكس ده‌كات و له‌م باره‌یه‌وه ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، پێشوازی له ئه‌ندامیه‌تی هه‌ر یه‌ك له سعوودیه، میسر، ئیمارات، ئێران و ئه‌سیوپیا ده‌كه‌ن و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌یه‌كه‌وه چالاكییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.