ساڵح عاروری کێیە و بۆ لە بەیروت کوژرا؟

حەماس کوژرانی عاروری پشتڕاست کردەوە

K24 - هەولێر

حەماس پشتڕاستی کردەوە، کە ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە گەڕەکی باشووری بەیروت کوژراوە.

کوژرانی عاروری نزیکەی سێ مانگ دوای ئەو هێرشێکی لەناکاوە دێت کە حەماس لەودیو سنوورەوە بۆ باشووری ئیسرائیل دەستیپێکرد، کە بووەتە هۆی شەڕی بەردەوامی حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

کوشتنی عاروری لە ساتێکی چارەنووسسازدا دێت بۆ بزووتنەوەی حەماس، لە کاتێکدا ئیسرائیل هەوڵی لەناوبردنی دەدات دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر کە تێیدا چەکدارانی بزووتنەوەکە هێرشیان کردە سەر سنوورەکان، کە بە گوتەی ئیسرائیل "عاروری بووە هۆی کوژرانی 1200 کەس و دەستبەسەرداگرتنی 240 بارمتە".

عاروری لە ساڵی 1966 لە رامەڵڵا لە دایکبووە، لە ساڵی 1987 پەیوەندی بە بزووتنەوەی حەماسەوە کردووە، لە ساڵی 1992 لەلایەن ئیسرائیلەوە دەسگیرکراوە، لە ساڵی 2010 جارێکی دیکە دەسگیر دەکرێت، بە فەرمانێکی دادگای ئیسرائیل دوور دەخرێتەوە لە فەڵەستین، سێ ساڵ لە سووریا بەسەر دەبات دواتر دەچێتە تورکیا هەتا ساڵی 2015 دواتر بۆ قەتەر و لەوێشەوە بۆ لوبنان و هەر لەوێ نیشتەجێ دەبێت، دوێنێ سێشەممە 2/1/2023، لە رێگەی هێرشێكی درۆنی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی حەماس لە لوبنان عاروری کرایە ئامانج و کوژرا.

.

رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاترلە 240 هاووڵاتی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

هه‌روه‌ها بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە تا ئێستا زياتر له‌ 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.

ئا: لاڤین عومەر