ئه‌مڕۆ له 13 پارێزگای عێراق پشووە
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ له 13 پارێزگای عێراق به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سولەیمانی، پشووی فەرمی راگه‌یه‌ندراوه.
له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی گشتیی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه؛ لە زۆرینەی دامودەزگاکانی حکومەت كراوەتە پشووی فه‌رمی.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی عێراق، به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی واست، دیوانییه، به‌سره، بابل، كه‌ركووك، كه‌ربه‌لا، دیاله، نه‌جه‌ف، میسان، زیقار، سه‌ڵاحه‌ددین، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و به‌غدا پشووی فه‌رمییان راگه‌یاندووه و ئه‌م بڕیاره فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی، ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ته‌ندروستییه‌كان ناگرێته‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی 03-01-2020، لە بۆردوومانێکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکادا؛ قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.