سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خه‌میس خه‌نجه‌ر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خه‌میس خه‌نجه‌ر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە دەكات

K24 - هەولێر:

ڕۆژی چوارشەممە 3ـی كانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و دوایین پێشهات و هەڕەشە ئەمنییەكانی سەر عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق و هەماهەنگیی لایەنە براوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتە خۆجێییەكانی پارێزگاكان و هەروەها پێویستیی دابینكردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتیان لە پارێزگاكانی عێراق.

٥٦٧