سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: هاوخەمم لەگەڵ گەل و حکومەتی ژاپۆن
K24 - هەولێر:
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ژاپۆن، په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 3ـی كانوونی دووه‌می 2023) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) په‌یامێكی هاوخه‌می له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ژاپۆن بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه: "زۆر خەمباربووم بە کارەساتی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ژاپۆن. هاوخەمم لەگەڵ گەل و حکومەتی ژاپۆن".
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "ژاپۆن دۆست و هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان بووە. ئێمە لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزین لەگەڵ ژاپۆن".
بەیانیی رۆژی 01-01-2024، کاتژمێر 10:10 خولەک بەکاتی هەولێر، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.6 پلەی رێختەر، شاری ئیشیواکا، ناوەڕاستی وڵاتی ژاپۆنی هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه بە گوڕی 7.6 پلەی رێختەر بوو و بەهۆیەوە تا ئێستا 74 کەس گیانیان لەدەست داوە.