سێ چەکدار و بەرپرسێکی حزبوڵڵای لوبنانی کوژران
K24 - هەولێر
حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان چوار چەکداری کوژراوە کە یەکێکیان بەرپرسە.
بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، حزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکەدا رایگەیاندووە، لە بۆردومانێکی ئیسرائیل‌دا بۆ سەر ماڵێک لە شاری ناقورە لە باشووری لوبنان، چوار چەکدارییان کوژرا، کە یەکێکیان بەرپرسی حزبە لە ناقورە بەناوی "حوسێن یەزبەک".
لەبەیاننامەکەدا ناوی کوژراوەکانی دیکەش بڵاوکرایەوە، کە هەریەک لە "ئیبراهیم عەفیف، هادی عەلی رەزا و حوسێن عەلی محەمەد غەزالە، کە ئەو سێ چەکدارەش لە هێرشەکەدا کوژراون.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی مێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، کە لەسەر سنووری لوبنان چەندین جار بۆردومانی یەکتریان کردووە.
دوای به‌ئامانجگرتنی ساڵح عاروری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه لە لوبنان، به‌رپرسێكی ئیسرائیل به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە بەرەی باکوور لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی، ئامادەن.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشەممە، 2-1-2024ـی باشووری به‌یرووت، ساڵح عاروری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ئامانج گیراوه.
حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، كووشتنی ساڵح عاروری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه لە لوبنان، بێ "وەڵام و سزا تێناپه‌ڕێت".
بزووتنه‌وه‌كه راشیگه‌یاند، بێجگه له ساڵح عاروری، دوو سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی قه‌سامیش له به‌یرووت له رێگه‌ی ئه‌م هێرشه‌وه كوژراون.