سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەكات
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەكات و تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە ئەمنییەکانیان کرد.
رۆژی پێنجشەممە (4ـی كانوونی دووەمی 2024) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە ئەمنیەکان ئاڵوگۆڕ کرا و هەروەها ئیدانەی هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پیرمام کرا.
هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.
