پێنتاگۆن بۆ كوردستان24: رێگه ناده‌ین هێزه‌كانمان بكه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی هیچ لایه‌نێك
K24 – واشنتۆن:
پێنتاگۆن ئاماژه به‌وه ده‌كات له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هیچ هاووڵاتییه‌ك به ئامانج نه‌گیراوه، ده‌شڵێت رێگه ناده‌ن هێزه‌كانیان بكه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی هیچ لایه‌نێك و له گرتنبه‌ری رێكاری پێویست بۆ پاراستنی هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی كانوونی دووه‌می 2024) پات رایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له گرتنبه‌ری رێكاری پێویست بۆ پاراستنی هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێزه‌كانیان كاتژمێر 12ـی نیوه‌ڕۆ به كاتی عێراق وه‌ڵامی پێویستی گرووپی چه‌كداری نوجه‌بایان داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌بو ته‌قوا كه ده‌ستی له هێرشه‌كان دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو، به‌ئامانج گیرا.
جه‌ختی له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌بو ته‌قوا كرده‌وه و روونیشیكرده‌وه له‌و هێرشه‌دا هیچ هاووڵاتییه‌كی عێراق نه‌كوژراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) به عیسا حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان24ـی راگه‌یاند، رێگه ناده‌ین هێزه‌كانمان بكه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی هیچ لایه‌نێك و نامانه‌وێت راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی ئێران ببینه‌وه. ئه‌و گرووپه‌شی كراوه‌ته ئامانج سه‌ر به ئێرانه.
دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە (4ـی کانوونی دووەمی 2024) هێرشێکی درۆنی لیوای 12ـی بزووتنەوەی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغدا کردە ئامانج و لە هێرشەکەدا ئەبو تەقوای فەرماندەی لیواکە و چەند کەسێکی دیکە کوژران و برینداربوون.
لەلایەن خۆشیەوە، یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێرشە درۆنییەکەی سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا خستە ئەستۆی هێزەکانی هاوپەیمانان و رایگەیاند، هێرشەکە "پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی و ئاسایشی عێراقە".
هەروەها بەرپرسێکی ئەمەریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند: "سوپای ئەمەریکا لە بەغدا هێرشی کردە سەر بارەگای بزووتنەوەی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی، کە تاوانبارن بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە، هەروەها بەهۆی ئەو هێرشەوە فەرماندەیەکی ئەو بزووتنەوەیە کوژراوە".