سوپای ئیسرائیل بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه: به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كان جووڵه بكه‌ن
K24 - هەولێر:
سوپای ئیسرائیل هۆشداریی ده‌داته خه‌ڵكی غه‌ززه و داوایان لێكده‌كات، به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كان جووڵه بكه‌ن.
ئه‌فیغای ئه‌دره‌عی گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "به‌هۆی چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه سه‌ربازییه‌كان، پێویسته خه‌ڵكی غه‌ززه به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كان جوڵه بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی كانوونی دووه‌می 2024)، سوپای ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، رێڕه‌وی مرۆیی له گه‌ڕه‌كی سه‌لاحه‌ددین له ئه‌مڕۆوه داده‌خرێت و رێڕه‌وه‌كه به‌ره‌و شه‌قامی ره‌شید ده‌گۆڕێت. گوتیشی: "غه‌زه‌ییه‌كان ته‌نیا به پێی ده‌توانن روو له باشووری ئه‌و كه‌رته بكه‌ن".
سوپای ئیسرائیل راشیگه‌یاند، ته‌واوی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ته‌كتیكی له گه‌ڕه‌كی ته‌ل سوڵتان له كاتژمێر 10:00ـی ئه‌مڕۆ راده‌گیرێن.
ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رزبووه و سوپای ئیسرائیلیش له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین دوێنێ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و له هه‌مان كاتدا وه‌رزی زستان زه‌حمه‌تی زیاتری بۆ خه‌ڵكی كه‌رته‌كه دروست كردووه و برسییه‌تی زۆریش رووبه‌ڕووی دانیشتووان بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 22 هه‌زار و 438 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 57 هه‌زار و 614 كه‌س. روونیشیكردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.