نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە بووەتە شوێنی مردن و نائومێدی
K24 - هەولێر
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، غەززە بووەتە شوێنی مردن و نائومێدی، دەشڵێت: "غەززە شوێنێکی گونجاو نییە بۆ ژیان".
مارتن گریفیتس، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و رێکخەری فریاگوزاری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، غەززە بووەتە شوێنی مردن و نائومێدی، کاتی ئەوە هاتووە شەڕەکە کۆتایی پێبێت.
گریفیتس هۆشداریی داوە کە "کارەساتێکی تەندروستی گشتی لە غەززە روودەدات، ئەویش بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمیەکانە لە کەمپە قەرەباڵغەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "نزیکەی 180 ئافرەتی فەڵەستینی لەم ئاژەوەگێڕییەدا رۆژانە منداڵیان دەبێت، خەڵک رووبەڕووی بەرزترین ئاستی برسێتی دەبنەوە".
بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان روونیشیکردەوە، داوا لەخەڵکی سڤیل کراوە ئەو ناوچانەی غەززە چۆڵ بکەن کە بۆردومان دەکرێن، ئاماژەی بەوەشدا، "غەززە شوێنێکی گونجاو نییە بۆ ژیان" خەڵکەکەی رۆژانە رووبەڕووی هەڕەشەی لەناوچوون دەبنەوە، لە کاتێکدا جیهان سەیری دیمەنەکان دەکات.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 هاووڵاتی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
وهزارهتی تهندروستی فهڵهستینیش ئاماژهی بهوه كردووە، بههۆی هێرشه بهردهوامهكانی ئیسرائیلهوه ژمارهی كوژراوان بۆ زیاتر لە 22 ههزار كهس بهرز بووهتهوه، هاوكات ژمارهی بریندارانیش 57 ههزار کەسی تێپەڕاندووە، روونیشیكردووهتهوه 70%ـی قوربانییهكان منداڵ و ئافرهتن.