جه‌ميل هه‌ورامى: بارزانى برا گه‌وره‌مانه
ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرينه‌كان رايگه‌ياند، كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌مانه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرينه‌كان رايگه‌ياند، كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌مانه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ت لاى پارتييه و پێويسته ئه‌و لايه‌نه زياتر ده‌ستپێشخه‌رى بكات بۆ ئاشته‌وايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
ئه‌مڕۆ شاندێكى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرينه‌كان و ده‌زگاى ئه‌يلول له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى كۆبوونه‌وه.
جه‌ميل هه‌ورامى، به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرينه‌كان له ميانى لێدوانێكى بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران و جێگره‌كه‌ى پێمانيان دا هيچيان نه‌برده سه‌ر بۆيه په‌نامان برده به‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم، چونكه ئه‌و هه‌م پێشمه‌رگه‌يه‌كى دێرين و هه‌ميش فه‌رمانده‌ى گشتى پێشمه‌رگه.
گوتيشى: له‌و كۆبوونه‌وه‌يه كێشه‌كانمان خسته‌به‌رچاو و له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێى راگه‌ياندوون كه ئاگادارى ره‌وشى ئابوورى هه‌رێم و ئه‌و قه‌يرانه‌يه و هه‌ربۆيه پشتيوانى هه‌موو داوايه‌كى پێشمه‌رگه دێرينه‌كان ده‌كات.