ئەوانەی ساڵنامەی ساڵی 1996یان ماوە دەتوانن ئەمساڵ بەکاری بهێننەوە

K24 - هەولێر

ساڵنامەی ساڵی 1996 لە ئینتەرنێت لە ئەمەریکا خواستی لەسەرە و یەک دانەی بە زیاتر لە دۆلار دەفرۆشرێت، ئەمساڵ دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە، چونکە رۆژەکانی لەگەڵ ساڵنامەی 2024دا وەکو یەکە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "تایم ئاند دایت"ـی پسپۆڕ، ساڵەکانی 1996 و 2024 وەک یەک دابەش دەکرێن، واتە لە 366 رۆژ پێکدێن، کە هەریەکەیان لە رۆژی دووشەممەوە دەست پێدەکات.

 لێکچوونەکان بەوەوە کۆتایی نایەت، چونکە هەردوو ساڵانی 1996 و 2024 یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە تێدایە بەشێوەیەک کە لەساڵی 1996 ئۆڵۆمپیادی هاوینە لە ئەتلەنتا بەڕێوەچوو و هەروەها ئەمساڵیش ئۆڵۆپمیادی هاوینە لە پاریس بەرێوەدەچێت، هەروەها هەڵبژاردنی سەرکایەتی ئەمەریکاش بەهەمان شێوەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکۆمەڵ لێدوان و پۆستەکانی پەیوەندیدار بە ساڵی 1996 بڵاوکراونەتەوە، لەوانە نوکتە و فیلمە سینەماکانی وەک ئەوەی لە فیلمی"میشن ئیمپۆسیبڵ" لە یەکەم وەشانیدا لەگەڵ تۆم کروز دەرچووە، کە هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت تەنانەت ئەرشیفی ئەو ساڵەیان هەڵگرتووە و بڵاودەکەنەوە.

لە پالتفۆڕمی "ئێکس"، پۆستێک کە زیاتر لە دوو ملیۆن جار لە ئەمەریکا بینراوە، خاوەنەکەی دەست لەسەر رۆژمێرێک دەدات لەگەڵ وێنەی ئەکتەر "جۆناسان تایلۆر تۆماس"، کە لە ماوەی هەرزەکاریدا بەشداری کردووە لە زنجیرەی "هۆم ئیمپڕۆفیمێنت"، کە لە ساڵانی نەوەدەکان سەرکەوتنێکی گەورەی لە ئەمەریکا بەدەست هێنا.

لە هەژمارێک بەناوی "سپایس مانکی ئێکس"دا نووسراوە: "بۆ زانیاریتان، ئەگەر ئەم رۆژمێرەی ساڵی 1996 لەگەڵ جۆناسان تایلۆر تۆماستان هەبێت، ئەوا بەروارەکە لەگەڵ بەروارەکانی ساڵی 2024 دەگونجێت، بۆ ئەوەی بتوانیت دووبارە بەکاری بهێنیتەوە."

هەروەها بەکارهێنەرێکی دیکەی ئینتەرنێت رۆژمێرێکی بۆ کۆمپانیای بەکرێدانی شریتی ڤیدیۆ "بلۆکباستەر" دروستکرد، لەگەڵ فیلمە سەرکەوتووەکانی ساڵی 1995 کە لەسەر شریتی "VHS" لە ساڵی 1996 بەردەست بوون، وەک "پۆکاهۆنتاس، باتمان فۆڕئێڤەر و کاسپەر".

لە ساڵی 1996 لە ئیبای، رۆژمێرەکان بە نرخی 20 بۆ 100 دۆلار دەفرۆشرێن.

رۆژمێرێک لەگەڵ وێنەی خانمە ئەکتەر پامێلا ئەندرسۆن، کە لە لوتکەی ئەستێرەکەیدا بوو، بەتایبەتی بەهۆی رۆڵی سەرەکی لە زنجیرەی "بای واتچ"، بە لایەنی کەمەوە بە 150 دۆلار لە ماڵپەڕی بازرگانی ئەلیکترۆنی فرۆشرا.

پێویستە تا ساڵی 2052 چاوەڕێ بکەین بۆ ئەوەی هەمان رۆژمێر بەکاربهێنینەوە کە لەگەڵ هەمان بەروار لێکچوونیان هەبێت.