جۆزێپ بۆرێل: پێویستە لوبنان لە ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووربخرێتەوە
K24 – هەولێر:
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە پێویستی دەزانێت لوبنان پەلکێشی ململانێ هەرێمایەتییەکان نەکرێت و چارەسەرێک بۆ ململانێکانی ناوچەکە بدۆزرێتەوە.
رۆژی شەممە (6ـی کانوونی دووەمی 2024) جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەمیانی سەردانێکی بۆ لوبنان رایگەیاند، پێویستە رێگری لە جەنگ بکرێت و رێگەچارەیەکی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناەڕاست بدۆرزێتەوە.
جۆزێپ بۆرێل گوتیشی: "نیگەرانییەک هەیە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی مووشەک لە هێڵی شین لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل. بڕوام وایە دەکرێت رێگری لە جەنگ بکرێت و پێویستیشە کە رێگری لێ بکێت. بڕوام وایە دەکرێت رێگەچارەی دیپلۆماسی سەرکەوتووبێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی باشتر".
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد؛ گرنگە رێگری لە گرژبوونی ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت و زۆر پێویستە رێگری بکرێت لەوەی لوبنان پەلکێشی ململانێ هەرێمایەتییەکان بکرێت، چونکە ئەمە کۆتا شتە لوبنان پێویستی بێت.
ئێوارەی رۆژی هەینی (5ـی کانوونی دووەمی 2024)، شەڕ و پێکدادان و بۆردومان لە باشووری لوبنان روویدا، ئەمەش دوای دووەم وتاری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا "حەسەن نەسرولڵا" هات لەماوەی هەفتەیەکدا.
ئێوارهی رۆژی سێشهممه 2ـی كانوونی دووهمی 2024، تهقینهوهیهك بهری باشووری شاری بهیروتی پایتهختی لوبنانی ههژاند. لە تەقینەوەکەدا ساڵح عاروری جێگری سهرۆكی مهكتهبی سیاسی بزووتنهوهی حهماس و دوو كهسی دیكه كوژراون و 11 كهسی دیكهش برینداربوونه.
دوای رووداوەکەش حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، كوشتنی ساڵح عاروری جێگری سهرۆكی مهكتهبی سیاسی بزووتنهوهی حهماس لهلایهن ئیسرائیلهوه لە لوبنان، بێ "وەڵام و سزا تێناپهڕێت".