ناوی بەشداربووانی دووەمین فێستیڤاڵی "ماڵی کتێب بۆ شیعر و چیرۆک" بڵاودەکرێتەوە

K24 – هەولێر

دووەمین فێستیڤاڵی شیعر و چیرۆک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و براوەی خەڵاتی یەکەمی هەردوو بواری شیعر و چیرۆک، کتێبیان بۆ چاپ دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2024، ئەسکەندەر زرار شاعیر و نووسەر، کە یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی ماڵی کتێب بە کوردستان24ـی رایگەیاند، لەژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر، ماڵی کتێب دووەمین فێستیڤاڵی شیعر و چیرۆک بەڕێوەدەچێت، فێستیڤاڵەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانە و براوەی خەڵاتی یەکەمی هەردوو بواری شیعر و چیرۆک، کتێبیان بۆ چاپ دەکرێت.

گوتیشی: "پاش ئەوەی هەموو ئەو بابەتانەی نێردرابوون بۆ فێستیڤاڵی ماڵی کتێب، بەبێ ناوی نووسەرەکانیان رادەستی هەردوو لیژنەی هەڵسەنگاندنی "چیرۆک، شیعر" کران، لە ماوەیەکی دیاریکراودا لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، ناونیشانی ئەو بابەتانەیان دەستنیشان کرد کە پەسەندکراوی ئەوانن بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵدا بکەن".

 ئەسکەندەر زرار شاعیر و نووسەر راشیگەیاند، بەرهەمە پەسەندکراوەکانی دووەمین فێستیڤاڵی ماڵی کتێبە، کە لە رۆژی شەممە 13/1/2024 لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێت: "چیرۆکەکان پێکهاتبوون لە پێنج چیرۆک کە بریتین لە: هەست بە لاشەی زەوی دەکەم ـ زەینەب محەممەد ـ چەمچەماڵ، زیندووبوونەوە ـ گۆران رەئوف ـ سەیدسادق، ون بوون ـ چیا گوانی ـ سۆرا، دەنگی تارمایی ـ ئاشتی کەمال ـ کەلا، پارچه ئاسنە ژەنگاویەکە ـ بوشڕا عەبدوڵڵا ـ شەقڵاوە/ باسرمە".

هەروەها بۆ شیعریش لە 15 شیعرپێکهاتبوو ئەوانیش، "تێڕامانێک بۆ خەیاڵی ژن ـ شەیدا مەعڕوف ـ سلێمانی،  قەوانی بەتاڵ ـ هۆزان ئیسماعیل ـ هەولێر،  ژنێکی قاژ ـ ئارام حاجی ـ دەربەندیخان، بیست خورپەی دڵ ـ هەڵمەت هۆشیار ـ چەمچەماڵ،  تف لەترپە، وێڵتم بێدەنگی ـ هاودەنگ بێبەش ـ هەولێر، پووچ وەک ژیان ـ هەڵگورد شێخ محەمەد ـ هەولێر، بەرچنەی شیعر ـ عومەر کەریم ـ سلێمانی، لە هەموو گۆشەیەکدا بیرت دەکەم ـ سروە مستەفا ـ هەولێر، یەکەمین سروود و دواهەمین مرۆڤ ـ ئالان شێرکۆ ـ سلێمانی، بۆ نیشتمان ـ جەمال حەمید ـ دەربەندیخان، پەپوولەیەک لە چنگی بای بێگارییەوە ـ ئەبوبەکر عومەر ـ هەولێر، سەرم لە کۆشی دونیایەکی تر دادەنێم ـ سۆران ساڵح ـ هەولێر ، ئەودیوی شتەکان ـ هاژە بەرزنجی ـ سلێمانی، کات و خەیاڵە پڵاو ـ تاهیر تەیب جاف ـ هەولێر، لەگەڵ ژیان دوا ئامێز دەگۆڕینەوە ـ هێمن عومەر ـ سلێمانی.

ئا: لاڤین عومەر