سەرۆکی ئیسرائیل رەتی دەکاتەوە ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە سیاسەتی وڵاتەکەی بێت
K24 – هەولێر:
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەدا، سوپای ئیسرائیل بەڵگەنامەیەکی دۆزیەوەتەوه کە لەلایەن فەرماندەکانی حەماس ئامادەکراوە، تێیدا باس لەوە دەکات منداڵانی کەرتی غەززە فێری بنەماکانی مقاوەمە و جیهادکردن بکرێن و کۆمەڵگەیەکی سەربازی لەو کەرتە دروست بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە (7ـی کانوونی دووەمی 2024) ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە هاوڕانیم لەگەڵ ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە و ئەمەش پلانی حکومەت و پەرلەمان و رای گشتی ئیسرائیل نییە، بەڵام ئێمە وڵاتێکی دیموکراسین و چەندین بیروڕای جیاواز لەناوماندا هەیە.
سەرۆکی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەدا، سوپای ئیسرائیل بەڵگەنامەیەکی دۆزیەوەتەوه کە لەلایەن فەرماندەکانی حەماس ئامادەکراوە، تێیدا باس لەوە دەکات منداڵانی کەرتی غەززە فێری بنەماکانی مقاوەمە و جیهادکردن بکرێن و کۆمەڵگەیەکی سەربازی لەو کەرتە دروست بکرێت.
ئیسحاق هێرزۆگ، هاوکات راشیگەیاند، ئەوەی حەماس ئەنجامی دەدات مایەی قبوڵ نییە و بە هەموو شێوەیەک دژیان دەوەستینەوە.
قۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاترلە 240 هاووڵاتی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
ههروهها بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.
لای خۆیەوە، وهزارهتی تهندروستی فهڵهستین رایگەیاند، بههۆی هێرشه بهردهوامهكانی ئیسرائیلهوه ژمارهی كوژراوان بۆ زیاتر لە 22 ههزار و 400 كهس بهرز بووهتهوه، هاوكات ژمارهی برینداران گهیشتووهته زیاتر لە 57 ههزار و 600 كهس. روونیشیكردووهتهوه 70%ـی قوربانییهكان منداڵ و ئافرهتن.