محەممەد زراری: بودجەی عێراق تەنیا بۆ هاووڵاتییانی خواروو و ناوەڕاست نییە بەڵکو بۆ هەمووانە

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی رایگەیاند، مافی رەوای هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە وەکو هاووڵاتییەکی عێراقی، بودجەی عێراق تەنیا بۆ عێراق و ناوەڕاست و خوارووی عێراق نییە، بەڵکو بۆ هەمووانە.

د. محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، بابەتی مووچە و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکان، مافی رەوای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە وەکو هاووڵاتییەکی عێراقی، بودجەی عێراق تەنیا بۆ عێراق و ناوەڕاست و خوارووی عێراق نییە، بەڵکو بۆ هەمووانە.

زراری گوتیشی: "ئەوەی زۆرگرنگ بێت خودی یاسای بودجەی "2023، 2024، 2025"، گەر بێت و تەماشا بکرێت بەجۆرێک لە جۆرەکان ستەمێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەپێی ئەو یاساییە، چونکە ئەو یاسایە بەشێکی بۆ داناوین کە 12.67%ـە، بەڵام گەر بێت و سەرژمێری دانیشتوان بکەی رەنگە زیاتر بێت".

راشیگەیاند، ئەوەی کە ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات، خودی یاساکەیە، یاساکە لە ژمارەی 12، بڕگەی دوو، باسی "انفاق فعلی"، دەکات، کە هاووڵاتی کوردستان ناچار نییە باجەکەی بدات، لەبەر ئەوەی بە پێی ئەو بڕگەیە، ئەو بەشەی کە بۆت دێت لە بودجە، بە پێی "انفاق فعلی"یە.

دەشڵێت: بۆ نموونە بودجەی ئێستای عێراق 200 ترلیۆنە، بەڵام عێراق لە ساڵەکە بەتەواوی 100ترلیۆنی خەرج نەکردووە، ئەو نایەت لەو 12.67%ـەی بودجەت پێبدات، ئەگەر لەو نسبەیە بودجەت بداتێ دەکاتە 16 بۆ17 ترلیۆن دینار ساڵانە، ئەوە بەشی تۆیە لە یاسای بودجە، بەڵام لە 100 ترلیۆنەکە، کە 100 تیش نییە بەڵکو 90 ترلیۆنە بەشی تۆ دەدات، ئەگەر بەشی تۆ 14 ترلیۆن بێت لە ساڵێکدا، بەپێی "انفاق فعلی" لە 14 ترلیۆن دەبێتەوە بە 6 ترلیۆن، بۆچی؟ چونکە عێراق 40% بودجەی تەخمین کراوی خەرجکردووە، کە 200 ترلیۆنە لە هەرساڵێکدا، لە ساڵەکە سەیر دەکەی نەگەیشتووەتە 100 ترلیۆن بڕی پارەی خەرجکراو بەڵکو 90 ترلیۆنی خەرج کردووە بەهەموو سێکتەرەکانییەوە.

لاڤین عومەر

Fly Erbil Advertisment