كوژراوانی غه‌ززه 23 هه‌زار كه‌سیان تێپه‌ڕاند
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه نوێترین ئاماری كوژراوان و بریندارانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل - حه‌ماسی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌شره‌ف قودره گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی كانوونی دووه‌می 2024) بڵاویكرده‌وه، بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و ژماره‌ی كوژراوانیش له‌و كه‌رته گه‌یشته 23084 كه‌س.
ئه‌و گوته‌بێژه ئه‌وه‌شی باسكرد، ژماره‌ی بریندارانیش له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌یشته 58926 كه‌س.
ئه‌شره‌ف قودره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، سوپای ئیسرائیل 17 كۆمه‌ڵكوژی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی غه‌ززه ئه‌نجامداوه و بوونه‌ته هۆی كوژرانی 249 كه‌س و 510 بریندار.
دوێنی یه‌كشه‌ممه هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس حه‌مزه وائل ده‌حدووح و موسته‌فا سوره‌ییا له ره‌فه‌حی باشووری غه‌ززه به‌هۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل كوژران، به‌مپێیه كۆی رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كان له‌وه‌ته‌ی ده‌تتپێكی جه‌نگی غه‌ززه گه‌یشته 109 رۆژنامه‌نووس.
94 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی غه‌ززه تێده‌په‌ڕێت و تاكو ئێستاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانه ئاسمانی و وشكانییه‌كان له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.