باڵیۆزی ئهڵمانیا بۆ کوردستان24: ئهركی حكومهتی عێراقه هێزه نێودهوڵهتییهكان بپارێزێت
K24 – هەولێر:
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراقی لەو وڵاتەن و لە پێناو بونیادنانی سیستەمێکی ئاسایش، کە رێگە بە حکومەت دەدات خۆی سەرپەرشتی بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە (8ـی کانوونی دووەمی 2024) کریستیان هومان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەمیشە وادەیەک بۆ کۆتاییهاتنی بوونی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە وڵاتان هەیە، ئێستاش لە عێراق مشتومڕ لەسەر ئەم پرسە هەیە.
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا، هێزەکانی هاوپهیمانان لهسهر داوای حكومهتی عێراق لهو وڵاتهن و پێویسته پاراستنی ئهو هێزانه زامن بكرێت و دهشڵێت، وهڵامی هێرشی سهر بنهكهكانی هاوپهیمانان دراوهتهوه.
کریستیان هومان گوتیشی: بڕوام وایە بەرپرسیارییەتی حکومەتی میواندارە زامنی سەلامەتی هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئەو کەسانەی لێرە دەژین و کاردەکەن بکات، ئەمەش ئەرکی بنەڕەتی حکومەتی عێراقە.
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، سەرنجی بۆ ئەوش راکێشا، هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراقی لەو وڵاتەن و لە پێناو بونیادنانی سیستەمێکی ئاسایش، کە رێگە بە حکومەت دەدات خۆی سەرپەرشتی بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هێرشی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمان و ئەمەریکا زیادیکردووە، تاوەکو ئێستا، گرووپە چەکدارەکانی شیعە کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" ناساندووە؛ بەرپرسیارییەتی خۆیان لە زیاتر لە 150 هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا راگەیاندووە.