شۆفێرێک بە "سەرخۆشی" خۆی دەکێشێت بە دەروازەی کۆشکی سپیدا

K24 - هەولێر

هاووڵاتییەکی ئەمەریکا لەژێر کاریگەری خواردنەوە کحولییەکان، خۆی کێشاوە بە دەروازەی کۆشکی سپیدا.

دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا لە پلاتفۆڕمی ئێکس "تویتەری پێشوو" رایگەیاند، ئێوارەی دووشەممە،8ـی کانوونی دووەمی 2024، نزیک کاتژمێر 6ـی ئێوارە، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە دەروازەی کۆشکی سپی.

ئەنتۆنی جۆ گلیلمی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، شۆفێرەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستگیرکراوە، هەروەها ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە سەبارەت بە "هۆکار و شێوازی" ئەنجامدانی رووداوەکە.

میدیاکانی ئەمەریکا وێنەی رووداوەکەیان بڵاوکردەوە، کە رووداوەکە لە دەروازەی دەرەوەی کۆشکی سپی بووە.

لای خۆشییەوە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا گوتیشی، پیاوێکی ویلایەتی دیلاوێر مانگی رابردوو بە تۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەژێر کاریگەری مەییدا تۆمەتبار کرا، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بە هەڵە خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، بەڵام ئەمجارە ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆی کێشاوە بە دەروازەی کۆشکی سپیدا.

ئا: لاڤین عومەر