ئیدناڵدۆ رۆدریگێز پۆستەکەی وەردەگرێتەوە

K24 - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) رایگەیاند، ئیدناڵدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل گەڕایەوە پۆستەکەی پێشووی.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا، پێشوازی لە گەڕانەوەی ئیدناڵدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل کرد بۆ پۆستەکەی.

دادوەری دادگای باڵا، بڕیاریدا رۆدریگێزی تەمەن 69 ساڵ بگەڕێتەوە بۆ پۆستەکەی، هاوکات فیفا هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر تۆپی پێی بەڕازیلیدا سەپاند، لە چەند مانگی رابردوودا.

دادگای باڵا بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە، کە لەلایەن دادگا دەرچووبوو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئازاری 2022، دوای رێگەی بە رۆدریگێزدا وەک سەرۆکی کۆنفیدراڵی تا ساڵی 2026 هەڵبژێردرێت.

ئیمیلیۆ گارسیا، بەرپرسی بەشی کاروباری یاسایی و پابەندبوونی فیفا، دوای کۆبوونەوەیەک لە بارەگای کۆنفیدراسیۆنی بەرازیل لە ریۆ دی جانیرۆ گوتی: "دڵخۆشین بە بڕیارەکەی دادگای باڵا کە ئیدناڵدۆ رۆدریگێزی سەرۆکی وڵاتەکەی گەڕاندەوە بۆ پۆستەکەی".

فیفا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمەریکای باشوور (کۆنمیبۆڵ) هەموو دەستوەردانێکی دەرەکییان رەتکردەوە، هاوکات فیدراسیۆنی بەرازیلیان ئاگادارکردەوە کە دان بە سەرۆکی کاتی نادەن.

ئیمیلیۆ گارسیا، دووپاتیکردەوە کە "مەترسی راستەقینە لە ئارادایە"، ئەگەر رۆدریگێز بۆ پێگەی خۆی نەگەڕێتەوە، گوتیشی: "ئێمە لێرەین بۆ گەرەنتیکردنی سەربەخۆیی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل و رێزگرتن لە یاساکان و بەردەوام بین لە کارکردن بۆ رێزگرتن لە پۆستی سەرۆکایەتی ئیدیناڵدۆ کە لەلایەن تۆپی پێی بەرازیلەوە هەڵبژێردراوە".

لای خۆیەوە، یەکەم سەرۆکی رەشپێستی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل رۆدریگێز رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای باڵا "بۆ تۆپی پێی بەرازیل زۆر گرنگە".

دوای گەڕانەوەی بۆ شوێنی خۆی، رۆدریگێز راهێنەری کاتی هەڵبژاردەی بەرازیلی، فێرناندۆ دینیز (46 ساڵ)ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، کە بە قوربانیی ئەنجامە خراپەکان دادەنرا، هاوکات ساوپاولۆ راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیلی، دۆریڤاڵ جونیۆر جێدەهێڵێت، بۆ ئەوەی راهێنانی "سەماکارانی سامبا" لە ئەستۆ بگرێت.

ئا: لاڤین عومەر