دەروازەیەكی دیكەی سنووری لە نێوان عێراق و ئێران دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
عێراق ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی سنوور له پارێزگای به‌سره له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كاته‌وه بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و ئاسانكاری زیاتر له هاتن و چوونی كه‌لوپه‌لی بازرگان‌یش ده‌كرێت.
عێراق و ئێران رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نوێ له‌ناحیه‌ی ئه‌لدێر له پارێزگای به‌سره، بۆ چالاكتردنی بازرگانی بواری گه‌شتوگوزاری نێوان ئه‌و دوو وڵاته بڕیاریشه ئاسانكاری زیاتر بكرێت بۆ ھاتووچۆی گه‌شتیاران و كه‌لوپه‌لی بازرگانی.
عێراق كه له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت بهكهلوپهلی هاورده‌ی ئێرانی ده‌به‌ستێت و به‌های ئاڵوگۆری بازرگانیان له 10 ملیار دۆلار زیاتره، ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ش ده‌بێته نۆیه‌مین ده‌روازه‌ی نێوان هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران.