زیاتر له 100 پڕۆژه‌یاسا له چاوه‌ڕوانی وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراقن

K24 - هەولێر
زیاتر له 100 پڕۆژه‌یاسا له چاوه‌ڕوانی وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراقن، كه به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه ساڵانێكه په‌كخراون. لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و پڕۆژه‌یاسانه په‌سه‌ندبكرێن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندان.
له‌پاڵ كێشه‌ی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان؛ زیاتر له 100 پڕۆژه‌یاسای په‌كخراو له چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراقدان. هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسیش كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و پڕۆژه‌یاسانه بخرێنه ناو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه و په‌سه‌ندبكرێن، كه له بهرژهوهندیاندان.
ئه‌میر مه‌عمووری، په‌رله‌مانتاری عێراق ئاشكرایكردووه، زیاتر له 100 پڕۆژه‌یاسا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه کە گرنگترینیان، پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز و رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ن و ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا كاری له‌سه‌ر بكرێت.
یه‌كێكی دیكه له كاره‌كانی به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر دۆسیەی ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌عێراق كه لایه‌نه شیعه‌كان به‌گه‌رموگوڕییه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
مه‌هدی ته‌قی، په‌رله‌مانتاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژەی بەوە کرد، له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسیەی ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له خاكی عێراق ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گازیش؛ كازم تهوكی، ئەندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گازی پەرلەمانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسای په‌كخراو هه‌ن، به‌ڵام له كاره پێشینه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز ده‌بێت، بۆیه پێویسته حكومه‌تی عێراق له ناردنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز بۆ په‌رله‌مان په‌له بكات تاوەكو دوای رێككه‌وتنی لایەنە سیاسییەکان، لەم خوله‌ی یاساداناندا په‌سه‌ند بكرێت.