عه‌بدولخالق بابیری: پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌و شه‌ڕه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێلایه‌ن بێت
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی دۆخ و ئایینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكۆكییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ململانێی زلهێزان له ناوچه‌كه‌دا، ده‌رخه‌ری گرنگی جیۆپۆله‌تیكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایه سه‌ربازییه گوتیشی : "پێویسته كورد له ناكۆكییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێلایه‌ن بێت".
عه‌بدولخالق بابیری شاره‌زای سه‌ربازی له میانه‌ی به‌شداریان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه و له رووی ئه‌منی و سیاسییه‌وه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌وێته نێوان سێ كیشوه‌ری زۆر گرنگ (ئاسیا، ئه‌وروپا و ئه‌فریقا)، ده‌رگای هه‌موو ئاوه ستراتژییه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، زۆرینه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت و غازی جیهان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه، ئێستا ئه‌وه ده‌بیندرێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئیسرائیل له‌و ناوچه‌یه‌دا كه‌وتووه‌ته ژێر مه‌ترسییه‌وه، بۆیه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به گۆڕین هه‌یه و ئه‌مه‌ریكا زیاتر بیر له چالاككردنی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره ده‌كاته‌وه.
گوتیشی: "ناكۆكییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یوه‌ستن به سیاسه‌ت و ركابه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتان".
تایبه‌ت به پێگه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و شاره‌زای سه‌ربازییه ده‌ڵێت: "له‌ساڵی 1975 به رێبه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر كورد گه‌یشته قۆناغێكی زۆر به‌رز، ئه‌وكات ده‌وڵه‌تی عێراق لاوازبوو، بۆیه فاكته‌ری مه‌وزووعی بۆ كورد بوونی نه‌بوو و رێككه‌وتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا هه‌بوو، كورد سوودی لێ نه‌بینی".
باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌و شه‌ڕه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێلایه‌ن بێت.
نزیكه‌ی سێ مانگه شه‌ڕێكی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، بووه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی هه‌زاران كه‌س.
جه‌نگی غه‌ززه و هێرشی حوسییه‌كان بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كان و جه‌نگی درۆن و مووشه‌كه‌كان، و هه‌موو ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه بوونی هه‌یه، خه‌ریكه ئاراسته و سیاسیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت.