عەبدولخالق بابیری: كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگە په‌یوه‌ندی به چاكسازییەوە نییه
K24 – هەولێر:
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 ئاشكرایدەكات كەمكردنەوەی بودجەی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە پەیوەندی بە چاكسازییەكانی وەزارەتەوە نییە.
عەبدولخالق بابیری، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، هاوکارییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە پەیوەندی بە چاکسازییەوە نییە، بەڵکو هاوکارییەکە کە بۆ چەند ساڵیک دەستنیشانکراوە.
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا، هەر ساڵێک کاتێک لیوایەكی نوێ لە هێزەکانی پێشمەرگە پێکدەهێنرێت یان پێداویستییەکانیان ئامادە دەکرێن، بەشێك لە بودجەکانیان دەبڕدرێن، ئەمەش بەپێی ئەو رێککەوتنەیە کە لە نێوان ئێمە و ئەمەریکا هەیە و شتێکی تازە نییە.
عەبدولخالق بابیری، دەڵێت: كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە په‌یوه‌ندی به چاكسازیی وەزارەتەکەوە نییه.