په‌ككین: هه‌وڵی پێشخستنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌ده‌ین
K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی چین ئاماژه به‌وه ده‌كات په‌ككین هه‌وڵ نادات سیسته‌می جیهانی دووباره پێكبهێنرێته‌وه، هاوكات خوازیاری پێشخستنی هاریكارییه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یش به پێشهات و وه‌رچه‌رخانی ئه‌و وڵاته دێت به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی كانوونی دووه‌می 2024) لیو جیانچاو، سه‌رۆكی به‌شی نێوده‌وڵه‌تی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی چین له‌میانی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌رزڕاگرتنی 45ـه‌مین ساڵیادی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌ككین و واشنتۆن و به نوێه‌رایه‌تی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، په‌ككین ناچێته ناو هیچ جه‌نگێكی ساد یان گه‌رم له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك.
ناوبراو له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له نیویۆرك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌ككین هیچ هه‌وڵێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می جیهانی بگۆڕێت، به‌ڵكو خوازیاره ئاستی په‌یوه‌ندی و هاریكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پێش بخات. جه‌ختیشی كرده‌وه، چین خۆی به كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سیسته‌می ئێستای جیهان ده‌زانێت و سوودی زۆریشی لێ بینیوه.
لیو جیانچاو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، خه‌ڵك له كیشوه‌ری ئاسیا به‌شێوه‌ی تایبه‌تی خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كدی ده‌كه‌ن و ئاشتی له‌نێوانیاندا به‌رقه‌راره و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ململانێكان دوور بخه‌نه‌وه.