هێزێكی یهكێتی ههڵیانكوتایه سهر ماڵی لیوا رزگار حەمەدئەمین
K24 - سلێمانی
هێزی کوماندۆ و دژەتیرۆری یەکێتی لە سلێمانی چوونەتە سەر ماڵی لیوا رزگار محەمەدئەمین، ئەفسەر لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان.
ئاواز لتیف، هاوسەری لیوا رزگار، بە کوردستان24ی گوت: "ئەو هێزە هاتنە سەر ماڵەکەمان و گوتیان تۆ هاوسەری ئەویت منیش گوتم بەڵێ، گوتیان: خۆی لە کوێیە چووەتە لای ئەژی ئەمین گوتم: بەڵێ بە شانازییەوە دەچێتە لای".
گوتیشی: "هاوسەرەکەم لە تەمەنی 14 ساڵییەوە پێشمەرگەیە، ئەوە دووەم جار هێز دەنێرنە سەر ماڵەکەمان، زیاتر لە 100 چەکدار هاتووەتە سەر ماڵەکەمان، هەر من لە ماڵەوە بووم و منیان کردە ژوورێک و مۆبایلەکەیان لێسەندم و بە دڵی خۆیان شتیان لە ماڵەکەمان بردووە، هەموو پاداشتەکەی خزمەتی رزگار ئەوەبوو؟".
راشیگەیاند: "ئەو هێزەی هاتنە سەر ماڵەکەمان هێزی کۆماندۆ و دژەتیرۆربوون، بەڕێوەبەری ئاسایشی بەکرەجۆشیان لەگەڵ بوو".
هاوسەری لیوا رزگار، دەڵێت: "بڕی سێ ملیۆن دینار و دوو ئۆتۆمبێل کەلوپەلیان لە ماڵەکەمان بردووە".
دەشڵێت: یەکێک لە چەکدارەکان پەلاماری دام و ویستیان لەگەڵ خۆیان بمبەن، هەرچی کەلوپەلی سەربازیی لە ماڵەکەمان هەبوو هەموویان خستە ناو ئۆتۆمبێل و بردیان".