هۆڵەندا 48 ملیۆن یۆرۆ بۆ پەنابەر و ئاوارەکانی عێراق تەرخان دەکات
هۆڵەندا 48 ملیۆن یۆرۆ بۆ پەنابەر و ئاوارەکانی عێراق تەرخان دەکات
K24-هەولێر:
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، هۆڵەندا 48 ملیۆن یۆرۆی لە بواری پەروەردە و ڕاهێنانی کارامەیی، دامەزراندن، پاراستن و بنیاتنانی ژێرخان بۆ پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق و کۆمەڵگە میواندارەکان لە ناوەڕاست و باکووری عێراق بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا تەرخانکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە(10ی کانوونی دووەمی 2024)، نووسینگەی عێراقی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، هۆڵەندا 48 ملیۆن یۆرۆی لە بواری پەروەردە و ڕاهێنانی کارامەیی، دامەزراندن، پاراستن و بنیاتنانی ژێرخانی گرنگ بۆ پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق و کۆمەڵگە میواندارەکان لە ناوەڕاست و باکووری عێراق بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا تەرخانکردووە، ئاماژە بەوەش دەکات کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران UNHCR، سندووقی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ منداڵان- یونیسێف UNICEF، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار ILO، دامهزراوەی دارایی نێودهوڵهتی IFC و بانکی جیهانیWorld Bank بۆ چارەسەری کێشەکانی ئاوارە و پەنابەران لەو بوارانەی پارەکەی بۆ تەرخانکراوە، کار دەکەن بەهاوبەشی ئەو ناوچانەشی کە میوانداریی ئەو ئاوارە و پەنابەرانە دەکەن.
راگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، له بەغدا هەنسا ساندی باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و، غولام ئیسحاقزای جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق، ، ئەمڕۆ قۆناغی نوێی بهرنامهی PROSPECTS یان لە عێراق راگەیاند کە لەلایەن حکومەتی هۆڵەنداوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت، راگەیاندنەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی رێکخراوەکانی بەشدارن لە هاوبەشییەکاندا.
بەپێی زانیاریی ئۆفیسی عێراقی نەتەوە یەکگرتووەکان، پرۆگرامەکە تیشک دەخاتە سەر خزمەتگوزاریی بۆ پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییهكان و ، ئەوانەشی کە لە عێراق میوانداری ئاوارە و پەنابەرەکان دەکەن.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، پرۆگرامی PROSPECTS بەرنامەیەکی هۆڵەندایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارە و پەنابەرانی عێراق دەکات لە رێگەی کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)، سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNICEF)، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO)، دامهزراوەی دارایی نێودهوڵهتی (IFC) و بانکی جیهانی، بە بودجەیەکی 48 ملیۆن یۆرۆیی بۆ بواری پەروەردە و ڕاهێنانی کارامەیی، دامەزراندن، پاراستن، و بنیاتنانی ژێرخان بۆ پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەکان و کۆمەڵگە میواندارەکان لە ناوەڕاست و باکووری عێراق لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا تەرخانکراوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، له نێو ئامانجهكاندا زیاتر لە 250 هەزار كهس لە پرۆگرامەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیدا پشتیوانی دەکرێن بەردەوامی بە خوێندنیان بدەن، لەوانەش لە بەرنامەکانی پەروەردەی خێرا و پەروەردەی سەرەتایی منداڵان، لەگەڵ ڕاهێنانکردن بە نزیکەی پێنج هەزار گەنج و، بە بڕی زیاتر لە 5.2 ملیۆن یۆرۆ، وەبەرهێنان لە گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و دروستکردنی دەرفەتی ئابووری و بەهێزکردنی ئاستی دەستڕاگەیشتن بە دارایی بۆ کارسازان و گرووپە هەرەوەزییەکان و کەرتە ئومێد بەخشەکان دەکرێت، لەگەڵ بەکارهێنانی شێوازەکانی بەکارخستنی دەستیکار.
هانس ساندی، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەڵێت: لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا، هۆڵەندا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئاوارە و پەنابەران لە عێراقدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگە زۆرانەی کە لە ژیانیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، گوتی: ئێمە پشتگیرییان دەکەین بۆ دەستڕاگەیشتن بە کار، خوێندن، ڕاهێنان، و پشتیوانی بۆ مسۆگەرکردنی بەڵگەنامە مەدەنییەکان، جگە لەوەش، ئێمە بەرنامەی PROSPECTS درێژ دەکەینەوە بە لەخۆگرتنی چاڵاکییەکانی تایبەت بە ژێرخانی ئاو و نیشتەجێبوون، بە ئاوێتەکردن و پێک گەیاندنی بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەگەڵ پشتگیریکردن لە چاکسازییەکانی سیاسەتی بەڕێوەبردن، ئامانجمان ئهوهیه كه کۆمەڵگەی ئاوارە و خانەخوێ، ژیانێکی خۆشگوزەرانتر بەڕێوەببەن.
بە نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئیسحاقزای ڕایگەیاند: پاڵپشتیی بەردەوامی هۆڵەندا بۆ عێراق زۆر بەرز دەنرخێنن، بۆ دابینکردنی چارەسەری بەردەوام بۆ خەڵکانی ئاوارە و پشتیوانیکردنی کۆمەڵگا میواندارەکانیان، گوتی: قۆناغی دووەمی پرۆگرامی PROSPECTS ، هەوڵە بەکۆمەڵەکانمانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ ئاوارەکانی دەستی ململانێ لە عێراقدا، کە ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ بانگەوازە جیهانییەکەی سکرتێری گشتی بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوونی ناوخۆیی لە ئاستی جیهانیدا.
بەهۆی پرۆگرامی PROSPECTS ، لە چوار ساڵی یەکەمدا، نزیکەی 4 هەزار منداڵی کۆمەڵگەی ئاوارە ناچارییەکان لە خوێندنی ناوەندیدا ناویان تۆمار کردووە، هەروەها زیاتر لە 130 کارسازی پەنابەر بۆ یەکەمجار لە عێراقدا دەستیان بە قەرزی دارایی بچووک گەیشتووە، و زیاتر لە 45 هەزار ئاوارەش بەڵگەنامە مەدەنییەکانیان بەدەستهێناوە.