عه‌بدولخالق محه‌ممه‌د: هه‌رزانكردنی نرخی نان و سه‌موون ده‌چێته ناو سێگۆشه‌ی پاڵپشتی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی ئابووری

K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌رزانكردنی نرخی نان و سه‌موون بڕیارێكی گرنگه و ده‌چێته ناو سێگۆشه‌ی پاڵپشتی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی ئابووری.
ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌می 2024) عه‌بدولخالق محه‌ممه‌د، شرۆڤه‌كاری ئابووری تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ هه‌رزانكردنی نرخی نان و سه‌موون بڕیارێكی گرنگه و ده‌چێته ناو سێگۆشه‌ی پاڵپشتی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی ئابووری، به‌وپێیه‌ی لایه‌نی به‌رهه‌م و خاوه‌نی كار و تاكه‌كان دیارن و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر سێ لایه‌ن ره‌چاو كراوه.
عه‌بدولخالق محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵ دراوه له میانی ئه‌و بڕیاره‌دا، هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه رابگیردرێت، كه ئه‌مه‌ش پشت به زانستی ئابووری ده‌به‌ستێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، دابه‌زینی نرخی نان و سه‌موون به رێژه‌ی 20% كاریگه‌رییه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له سێ رووه‌وه، ئه‌وانیش؛ دروستكردنی سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، هێنانه‌خواره‌وه‌ی نرخی كار، توانای كڕین له‌لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه زیاد ده‌كات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ئابوورییه روونیشیكرده‌وه، ئه‌و 20%ـه‌ی له نرخی نان و سه‌مووندا داشكانی بۆ كراوه، رێژه‌یه‌كه و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بۆ بابه‌ت و سێكته‌رێكی دیكه به‌كاری ده‌هێننه‌وه و له كۆتاییشدا جۆرێك له بووژانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه دابه‌زینی نرخی نان و سه‌موون به پله یه‌ك خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رات لێی سوودمه‌ند ده‌بن و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی ئابوورییان دروست ده‌كات.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ لەمەو دوا نرخی 10 سەموون و 10 نان كرایه هەزار دینار، لە بەرامبەریشدا داشکاندنی 50%ـی کرێ کارەبا و نرخی ئارد و غازیشیان بە کەمتر لە نرخی بازاڕ بۆ دابین دەکرێت و خاوەن فرن و نانەواخانەکان و هاووڵاتیان پێشوازی لەم بڕیارە دەکەن.
ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن نانه‌واخانه و هاووڵاتییانه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت و جموجۆڵی خستووه‌ته ناو نانه‌واكان و خاوه‌نه‌كانیان. نانه‌واخانه‌كان لەمەو دوا 10 نان بە ھەزار دینار ده‌ده‌نه ھاووڵاتییان و کێشی ھەویری ھەر نانێکیش دەبێت 95گرام بێت. ئه‌م بڕیاره سه‌موونخانه‌كانیش ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت بۆ له‌مه‌ودوا 10 سه‌موون به هه‌زار دینار به هاووڵاتییان بده‌ن.