خالید دبوونی: هه‌وڵه‌كانی نێوماڵی سوننه بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێئه‌نجام بووه
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی موته‌حیدون ئاماژه به‌وه ده‌كات، نێوماڵی سوننه هاوڕا نییه له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌شڵێت تا ئێستا هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێئه‌نجام بووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) خالید دبوونی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی موته‌حیدون تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، نێوماڵی سوننه له‌ناو خۆیاندا یه‌ك بۆچوونیان نییه له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نه‌یانتوانیوه یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش پێشكه بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی موته‌حیدون ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دۆخی نێوماڵی سوننه هاوشێوه‌ی دۆخی نێوماڵی شیعه‌كانه و ناتوانن خاوه‌ن یه‌ك بڕیاری هاوبه‌ش بن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دانانی كه‌سێك له شوێنی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی.
خالید دبوونی باسی له‌وه‌ش كرد، گفتوگۆكانی لایه‌نه سونییه‌كان بۆ دیاریكردنی یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش تا ئێستا بێئه‌نجام بووه و هه‌ر لایه‌نێك كاندیدێكی تایبه‌ت به‌خۆی دیاریكردووه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌یش له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش بوونه، كه ئاخۆ ده‌نگ به كام كاندیدی سوننه‌كان ده‌ده‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته.
هه‌روه‌ها پێی وابوو لایه‌نه كوردییه‌كانیش سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت هاوشێوه‌ی شیعه‌كان و خودی سوننه‌كان، بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه بۆ پشتگیریكردنی كاندیدێكی سوننه‌كان بۆ پۆسته‌كه.
رۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایه‌وه.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ـی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.