عەممار حەکیم سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا بۆسەر یەمەن دەکات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له گوتارێكدا بۆ لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی هێرش و په‌لاماری سه‌ر نێرده و نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی و سه‌ربازی وڵات له عێراق شه‌رمه‌زار كرد و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت ناویبرد، هاوکات هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه و هێرشی به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیای بۆ سه‌ر یه‌مه‌نیش به توندی ئیدانه کرد.
ئەمڕۆ هەینی (12ـی کانوونی دووەمی 2024) عەممار حەکیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی لەمیانەی گوتارێكدا بۆ لایه‌نگرانی ره‌وته‌كەی ئاماژەی بەوەدا، به‌ئامانجگرتنی نێرده و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له عێراق ئیدانه ده‌كه‌ین و به ده‌ستدرێژییه‌كی ره‌تكراوه بۆسه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ناوده‌به‌ین.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، دەڵێت: ئێمه هه‌موو شێوازه‌كانی ده‌ستدرێژی و دوژمنكارانه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌زانین، ناكرێت ئه‌و جۆره پێشێلكاریانه له وڵاتێكدا به‌رده‌وام بن، كه به‌رده‌وام هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌كه‌ی ده‌ده‌ین.
عەممار حەکیم، لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە گوتی: هێشتا سوپای ئیسرائیل له‌سه‌ر كوشتنی منداڵ و ئافره‌تان له غه‌ززه و كه‌رتی رۆژئاوا به‌رده‌وامه، كه‌چی تا ئێستا هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌ستاندنی خوێنڕشتن له‌و ناوچانه نییە، نابێت ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌مكارییه بۆ سه‌ر خاك و پیرۆزییه‌كان بێده‌نگ بین.
گوتیشی: پێویسته هه‌موو جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌ڵوێستێكی جیددیی بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و جه‌نگه نیشان بده‌ن، هۆشداریش له فراوانبوونی ئه‌و جه‌نگه و په‌لهاوێشتنی بۆ ناوچه‌كه ده‌ده‌ین، چونكه ناوچه‌كه به‌رگه‌ی گرژی زیاتر ناگرێت و پێشتریش قوربانی زۆرمان له گرژییه‌كاندا داوه.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و بە توندی ئیدانەی ئەو کارە دەکەین، کارێکی نا بەرپرسانەیە و تێکدانی سەقامگیری یەمەنە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و جبه‌خانه‌ی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام داوه.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌مباره‌یه‌وه بڵاویکردووەتەوە، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا كراونه‌ته‌سه‌ر شاره‌كانی سه‌نعا، ته‌عز، حوجه و ئه‌لحه‌دیدیه له یه‌مه‌ن.
لای خۆیەوە لە راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024، پێنج چه‌كدار كوژران و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.