فوئاد حوسێن لهگهڵ مهكتهبی سیاسی پارتی كۆدهبێتهوه
مهكتهبی سیاسی پارتی پاڵپشتی خۆی بۆ ههوڵهكانی فوئاد حوسێن راگهیاند
K24 - ههولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری ھەموو ھەوڵێك دەكات بۆ بەدیھێنانی یەكڕیزی نێوماڵی كورد.
ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ فوئاد حوسێن، سهرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ههرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە، بۆ تاوتوێكردنی دەستپێشخەرییەكانی بارزانی و ئەم گەڕەی دانووستانەكان.
لە كۆبوونەوەكەدا مەكتەبی سیاسی پارتی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گەڕەی دانووستانەكان و ھەموو ھەوڵێك دەربڕیوە بۆ یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد و بە گرنگی زانیوە كە ھەموو لایەنەكان لە روانگەی ھەستكردن بە ھەستیاریی بارودۆخەكە, ھەموو لایەنەكان ئەو ھەوڵانە بە ھەند وەربگرن، تا ھەرچی زووە نێوماڵی كورد یەكبخرێتەوە و لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەرێمی كوردستان سوود لە بارودۆخی ئێستا وەربگیرێت.