شاندی یەکێتی لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوویەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، رەوشی سیاسیی کوردستان و بەشداریی کورد لە رزگار کردنی موسڵ خرایە بەر باس.

K24 – هه‌ولێر:

لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، رەوشی سیاسیی کوردستان و بەشداریی کورد لە رزگار کردنی موسڵ خرایە بەر باس.

نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە کوردستان 24ی راگەیاند، شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران کۆ بوونەوە.

بە گوتەی نازم دەباغ لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەوە کراوە کە رۆڵی کورد لە پرۆسەی ئازاد کردنەوەی مووسڵ روون و بەرچاوە و جەختیش کراوەتەوە کە کوردەکان دەبێ خۆیان کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئاشکراشیکرد کە شاندی یەکێتی رۆژی سێشەممە لەگەڵ هەریه‌ك  لە عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرله‌مانی ئێران و عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەيی ئێران کۆ دەبێتەوە.