ئەمەریکا جارێکی دیکە حوسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە

K24 – هەولێر

بەهۆی هێرشەکانیان لە دژی کەشتییەکانی ئەمەریکا، کۆشکی سپی جارێکی دیکە حوسییەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە.

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی تێوەگلانیان لە چەند هێرشێک لە دژی کەشتییەکانی ئەمەریکا و کەشتییە بازرگانییەکان،  ئەمەریکا گرووپی ئەنساروڵڵای یەمەن کە بە "حوسییەکان" ناسراون خراونەتە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتیییە.

کۆشکی سپی راشیگەیاند، بەو هەنگاوەیان هەوڵ بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی ئەو رێکخراوە دەدەن.

هەر لەراگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا ئاماژەی بەوەشکراوە، هەنگاوی خستنە لیستی تیرۆری حوسییەکان لە ماوەی 30 رۆژدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر ئەو گرووپە بوەستن لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، واشنتن بە بڕیارەکەیدا دەچێتەوە.